بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری: سەربڕەکەی داعش دەستگیر کرا
لە ڕاگەیاندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری سەربازیی ڕایگەیاند: "مەفرەزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە لە فیرقەی ١٥ بە پشتبەستن بەزانیاری ھەواڵگری ورد، توانییان یەکێک لە تیرۆریستە ترسناکەکانی داعش، دەستگیر بکەن
ئاماژە بەوەش دراە، کە دەستگیرکراوەکە بە "سەربڕەکەی داعش" ناسراوە و پرۆسەی دەستگیرکردنەکەش لەسەر سنووری عێراق- سووریا، ئەنجام درا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ەوەش ھاتووە، کە ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، لەچەندین گرتە ڤیدیۆیی داعش دەردەکەوێت و تێیدا قوربانییەکان سەردەبڕێت.
باسنيوز
