بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری: سەربڕەکەی داعش دەستگیر کرا

بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری: سەربڕەکەی داعش دەستگیر کرا
بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری سەربازیی، دەستگیرکردنی "سەربڕەکەی داعش" کە لەچەندین گرتە ڤیدیۆییدا دەردەکەوت، ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیاندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری سەربازیی ڕایگەیاند: "مەفرەزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە لە فیرقەی ١٥ بە پشتبەستن بەزانیاری ھەواڵگری ورد، توانییان یەکێک لە تیرۆریستە ترسناکەکانی داعش، دەستگیر بکەن

ئاماژە بەوەش دراە، کە دەستگیرکراوەکە بە "سەربڕەکەی داعش" ناسراوە و پرۆسەی دەستگیرکردنەکەش لەسەر سنووری عێراق- سووریا، ئەنجام درا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ەوەش ھاتووە، کە ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، لەچەندین گرتە ڤیدیۆیی داعش دەردەکەوێت و تێیدا قوربانییەکان سەردەبڕێت.









باسنيوز
Top