سەرکردەیەکی باڵای داعش لە کەرکووک کوژرا
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، هێزەکانی ئەو وڵاتە گەمارۆی ماڵێکیان لە گەڕەکی 1ـی حوزەیرانی کەرکووک، داوە، کە سەرکردەیەکی داعش تێیدا خۆی حەشار دابوو.
هەروەک میدیا عێراقییەکان باسی دەکەن، هێزەکان داوای خۆڕادەستکردنیان لەو سەرکردەیەی داعش کردووە، بەڵام ئەو رەتی کردووەتەوە خۆی رادەست بکات و دەستی بە تەقەکردن کردووە و بە گوللەی هێزە عێراقییەکان کوژراوە.
زانیارییە بڵاوکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە پیتی یەکەمی ناوی سیانیی سەرکردەکەی داعش (م. ه. ع.) بووە و بەرپرسیارێتیی والیی رەشادی پێ سپێردرابوو لەلایەن ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەوە.
دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 و رادەستکردنی کەرکووک بە میلیشیا و هێزە عێراقییەکان، ئەو هێزانە پاراستنی سەقامگیریی ئەو ناوچانەیان گرتە ئەستۆ، بەڵام بەهۆی ناکاراییان، چەکدارانی داعش لە کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری دەستیان بە جوڵە و کردەی تیرۆریستی کردووەتەوە.
باسنيوز
