12 كتێب بخوێنەوە و گەشتێكی توركیا بە خۆڕایی بكە
ڕێکخراوی دۆستانی کتێب ڕایگەیاندووە "به‌مه‌به‌ستی به كولتووركردنی خوێندنه‌وه و هاندانی گه‌نجان بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێب، ڕێکخراوی دۆستانی كتێب پێشبڕكێیه‌كی خوێندنه‌وه‌ی كتێب ڕاده‌گه‌یه‌نێ، کە سێ مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك كتێبێك ده‌خوێندرێته‌وه و له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه خوێنەر تاقی ده‌كرێته‌وه و به‌گوێره‌ی ئاستی وه‌ڵامه‌كانی خاڵی بۆ داده‌نرێت".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، خەڵاتەکانی پێشبڕکێیەکە بریتین لە ئەنجامدانی گه‌شتێك بۆ توركیا لەگەڵ 9 خه‌ڵاتی تر كه مۆبایلێك و كۆمه‌ڵێك دیاری گرانبه‌های ترە.
مەرجەکانی بەشداریکردن بریتین لەوەی كە به‌شداربوو ده‌بێت هه‌موو ڕۆژانی شه‌ممه‌یه‌ك ئاماده‌ی تاقیكردنه‌وه بێت یان دوو هه‌فته جارێك تاقیكردنه‌وه بۆ هه‌ردوو كتێبه‌كه بكات و ئه‌و لێتێگەیشتنه‌ی هه‌یه‌تی بۆ كتێبه‌كه بینووسێ و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییەكاندا بڵاوی بكاته‌وه، ئامانج له‌مه‌ش به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی نووسینی بەشداربووە، هەروەها ده‌بێت كتێبه‌كه بكڕێ و له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی یه‌كه‌م كتێبی ئه‌و مانگه بکڕێت كه 4 كتێب ده‌كات، نابێت له نیوه‌ی پێشبڕكێكه وازبێنێت، بەڵكو پێویستە تا كۆتایی پێشبڕكێكه به‌رده‌وام بێت.
bas news -
