كەركووك.. هێزە ئەمنییەكان هەڕەشە لە دوو ڕۆژنامەوانی کورد دەکەن
مەریوان جەلال، بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندنی لقی كەركووكی پارتی ڕايگەیاند: "دوێنێ پێجشەممە هەردوو رۆژنامەوان هەژار كاكەیی و محەمەد جەباری كە کە لە کەناڵێکی ئاسمانیی کوردیی نزیک لە پارتی دیموکراتی کار دەکەن، لەسەر بڵاوكردنەوەی راپۆرتێكیان لەسەر پارێزگاری سەپێندنراوی كەركووك، لەلایەن دەزگای هەواڵگیری كەركووكەوە بانگهێشتکراون و هەڕەشەیان لێکراوە و پاشان باجی كاری راگەیاندنیان لێوەرگیراوەتەوە".
ڕوونیشیکردەوە کە هەرچۆنێک بێ ئەو ڕۆژنامەوانە کوردە خۆیان لەدەست دەزگای هەواڵگریی کەرکووک دەرباز کردووە و کەرکووکیان جێهێشتووە و چوونەتە شاری هەولێر.
گوتیشی: "لە سایەی دەسەڵاتی سەپێندراوی سەربازی لە ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ەوە لە كەركووك، وێڕای ئەوەی دۆخی ئەمنیی كەركووك نالەبارە، چالاكی سیاسیی سنووردار كراوەو و هەروەها لەلایەن هێزە چەكدارەكانیشەوە زۆرجار پێشێلكاری بەرامبەر راگەیاندنكاران دەكرێت".
باسنيوز
