پزیشکێک لە ڕانیە بێ بەرامبەر چارەسەری کرێکارانی ژینگە دەکات

پزیشکێک لە ڕانیە بێ بەرامبەر چارەسەری کرێکارانی ژینگە دەکات
لە سنووری ڕانیە پزیشکێکی پسپۆڕی پێست، بڕیاری داوە کرێکارانی پاککەرەوە و قوتابییە کەمدەرامەتەکانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، بەبێ بەرامبەر چارەسەر بکات.

دکتۆر کارزان زرار، ڕايگەیاند: "کرێکارانی پاککەرەوە زۆرینەیان کەمدەرامەتن و بەهۆی ئەرکەکەیان توشی نەخۆشییەکانی پێست دەبن، ئەمە وای لەمن کرد بڕیاربدەم نۆرینگەکەم بۆیان بکەمە بێ بەرامبەر، هەروەها بۆ قوتابیە کەمدەرامەتەکانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی ڕاپەرینیش هەمان بڕیارم داوە".

گوتیشی: "پێشتر هاوکاری خەڵکی کەمدەرامەت و کرێکارانم کردووە و ئێستاش لەگەڵ چەند پزیشکێک لە ڕانیە نۆرینگەکانمان کردووەتە بێ بەرامبەر و دەمانەوێ ئەم نەریتە لەناو پزیشکان بڵاوببێتەوە".

ئاشکراشی کرد کە لەداهاتووشدا دەیەوێ خۆی بچێتە نێو چینی کرێکاران و لە ڕێگەی کۆڕ و سیمینارەوە ڕێنمایی و چارەسەری پێویستیان پێ بدات.











باسنيوز
Top