ھەڵەبجەیێكی دیكە لە تاران دۆزرایەوە

ھەڵەبجەیێكی دیكە لە تاران دۆزرایەوە
كەسێكی دیكەی ھەڵەبجە، كە لە كاتی كیمیابارانەوە بێسەروشوێن بووە، لە تارانی پایتەختی ئێران دۆزرایەوە و بە خێزانەكەی شاد بووەوە.

لە ھەڵەبجە رایگەیاند: "ئەو كەسە، كە لە ساته‌وه‌ختی كیمیابارانكردنی ھەڵەبجە منداڵ بووە، له‌و كاته‌وه‌ بێسەروشوێن بووە و ئەمڕۆ لە تارانی پایتەختی ئێران، لە رێوڕەسمێكدا بە خێزانەکەی شاد بووەوە".

گوتیشی: "ئەو منداڵە ناوی خەلیل حەمە ساڵحە، ئێستا تەمەنی 33 ساڵە. پاش ئەوەی لە وڵاتی ئێران پشکنینی DNA بۆ کرا بوو، خێزانێکی هەڵەبجەی دانیشتووی شارەدێی بیارە، بە منداڵی خۆیانی دادەنێن و بۆ پشکنین دەچنە تاران و لە دوای پشکنین، دەركەوتووە کە منداڵی ئەو خێزانەیە".
k24-
Top