ھەڵەبجەیێكی دیكە لە تاران دۆزرایەوە
لە ھەڵەبجە رایگەیاند: "ئەو كەسە، كە لە ساتهوهختی كیمیابارانكردنی ھەڵەبجە منداڵ بووە، لهو كاتهوه بێسەروشوێن بووە و ئەمڕۆ لە تارانی پایتەختی ئێران، لە رێوڕەسمێكدا بە خێزانەکەی شاد بووەوە".
گوتیشی: "ئەو منداڵە ناوی خەلیل حەمە ساڵحە، ئێستا تەمەنی 33 ساڵە. پاش ئەوەی لە وڵاتی ئێران پشکنینی DNA بۆ کرا بوو، خێزانێکی هەڵەبجەی دانیشتووی شارەدێی بیارە، بە منداڵی خۆیانی دادەنێن و بۆ پشکنین دەچنە تاران و لە دوای پشکنین، دەركەوتووە کە منداڵی ئەو خێزانەیە".
k24-
