پێشنیازێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی پرسی کەرکووك دەخرێتەڕوو
دانانی پارێزگارێکی نوێی بۆ كەركووك لە نێوان پارتی و یەکێتی بۆتە گرێكوێرە، لایەنە کوردستانییەکانیش پێشنیازی نوێ بۆ باشکردنی دۆخی کەرکووک و دانانی پارێزگار بۆ ئەو شارە دەخەنە روو، یەکێک لە پێشنیازەکانیش، دانانی پارێزگارێکی بێلایهن، بۆ ئەوەی سەرجەم نەتەوە و پێکھاتەکانی کەرکووك لەسەری کۆک بن.
ئێستا بابەتی دانانی پارێزگاری کەرکووک، گفتوگۆی پارتی و یەکێتی بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی، راگرتووە، بۆیە ھەندێک لە لایەنەکان، جارێکی دیکە پێشنیازی پارێزگارێکی بێلایەن، دەخەنە بەردەم ئەو دوو لایەنە.
دواجار دانانی پارێزگاری نوێی کەرکووك بە رێککەوتنی پارتی و یەکێتی دەبێت، ھەر ئەو دوو لایەنەش بڕیار لەوە دەدەن، بهڵام ئاخۆ ئەو دوو پێشنیازەی لایەنە سیاسییەکان بۆ دانانی پارێزگاری نوێی کەرکووك، بە ھەند وەردەگرن، یاخود نا؟.
k24-
