لە سلێمانی گەنجێك بەفیشەك كوژرا

لە سلێمانی گەنجێك بەفیشەك كوژرا
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی ئاشکرای کرد، کە لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی گەنجێک بە فیشەک کوژرا.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە و تێیدا ئەوەی خستووەتە ڕوو، کە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 21ی شوباتی 2019، لەگەڕەكی شۆڕشی نوێ لەشاری سلێمانی، گەنجێكی تەمەن 29 ساڵ بەفیشەك كوژرا.

ڕوونیشکراوەتەوە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان، كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كراو تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی پۆلیس، گەنجەكە كە ناوی (م.ح.ح)ەو لەدایكبووی ساڵی 1990و لەماڵەكەی خۆیدا كوژراوەو پێنج فیشەك بەجەستەیەوە بووە.

جەخیشکراوەتەوە، کە لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەدەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.











باسنيوز
Top