كەركووك.. بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کوژرا

 كەركووك.. بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کوژرا

شەوی ڕابردوو لە گەڕەكێكی شاری كەركووك تەقە لە ھێزە ئەمنییەكانی عێراق کراوە و ئەندامێكی دەزگای هەواڵگریی عێراق کوژراوە و چەکدارێکی حەشدی شەعبیش بریندار بووە.



سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای كەركووك بە میدیاکانی راگەیاندووە شەوی ڕابردوو "لە گەڕەكی (واست)ی كەركووك، چەند چەكدارێك دەستڕێژی گولـلەیان لە دوو ئەندامی ھێزە ئەمنییەكان كردووە و لە ئەنجامدا یەكێكیان كوژراوە و ئەوی دیكەشیان بریندار بووە".



ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش كردووە "كوژراوەكە سەر بە ھەواڵگری عێراقی و بریندارەكەش چەكداری حەشدی شەعبییە".



دوای ئەوەی لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 ھێزی پێشمەرگە لە كەركووك و چەند ناوچەیەكی دیكەی كوردستان كشانەوە، دۆخی ئەو ناوچانە لەڕووی ئەمنییەوە تا ئێستا سەقامگیر نەبووەتەوە، بۆ پاراستنی خەڵك و سەروماڵیان چەندین جار داوا كراوە كە پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە.




باسنیووز
Top