پارتی: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ناگه‌ینه بنبه‌ست .. چاره‌نووسمان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه
له‌كاتێكدا كه باس له‌وه ده‌كرێت، یه‌كێتی له ناو خۆیدا نه‌گه‌یشتووه‌ته دوا بڕیار، چونكه وه‌ك ده‌گوترێت، ئه‌و حیزبه 2 كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌یه و تا ئێستا خۆی یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه، بۆیه نه‌یتوانی به‌شداری له دانیشتنی 18ی ئه‌م مانگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا بكات.
له‌مباره‌یه‌وه له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو ده‌نگۆیانه ده‌داته‌وه و رایگه‌یاند، "ته‌واوی ئه‌و باس و خواسانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئاماژه به نه‌بوونی یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی ناو یه‌كێتی ده‌كه‌ن"، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "هیچ كاتێك وه‌ك ئه‌مڕۆ یه‌كێتی یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك بڕیار نه‌بووه له‌ناو خۆیدا".
له به‌رامبه‌ریشدا پارتی دیموكراتی كوردستان كه له سه‌ر هەوڵەکانی بۆ رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان به‌رده‌وامه، بڵند ئیسماعیل، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه ره‌تی ده‌كاته‌وه پارتی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی شكاندبێت و ده‌ڵێت: "بڕیار بوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له هه‌ولێر بكرێت، دواتر داوا كرا له شوێنێكی سنووری پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام براده‌رانی یه‌كێتی له‌سه‌ر هیچ كامێك له‌و دوو بژارده‌یه رازی نه‌بوون".
سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی گوتی: "هیوادارین یه‌كێتی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بگاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستنیشان بكه‌ن و ئه‌و پرسه نه‌بێته له‌مپه‌ر له به‌رده‌م ئه‌م پرۆسه‌یه".
ئیسماعیل ده‌شڵێت، "زۆر ئاساییه هه‌ر كاتێك یه‌كێتی ئاماده بێت ده‌توانن بێن و سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستنیشان بكه‌ن"، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "پارتی و یه‌كێتی له گفتوگۆكانیان نه‌گه‌یشتوونه‌ته بنبه‌ست، چونكه چاره‌نووسی ئه‌و دوو حیزبه به‌یه‌كه‌وه به‌سراوه‌ته‌وه".
، بریارە بەم نزیکانە شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ردانی سلێمانی بكات و بۆ گەیشتنە رێککەوتن, لەگەڵ یەکێتی درێژە بە گفتوگۆکانیان بدەن.
k24-
