کەرکووك.. بەهۆی ئاگر کەوتنەوە سێ منداڵی ماڵێك سووتان
ئەفسەرێك بەپلەی عەقید، لە پۆلیسی کەرکووك "روواوەکە لە گوندی تڕکەلان بووە له باشووری کەرکووك، له بنه‌ڕه‌تیشدا له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن".
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، هۆكاری ئاگره‌كه، دانانی مه‌قه‌ڵه بووه و له جیاتی نه‌وتیش به هه‌ڵه به‌نزینیان به ئاگره‌كه داكردووه و وایانزانیوه ده‌به‌كه نه‌وتی تێدایه، دواتریش ئاگرەکە ته‌شه‌نه‌ی كردووه و کۆنترۆڵ نەکراوە.
به‌هۆی ئاگره‌كه‌ش، دوو كوڕ و كچێك، کە تەمەنیان لەنێوان (1 تا 9) ساڵانه، سووتاون و بۆ چاره‌سه‌ریش گه‌یه‌نراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
بە گوتەی ئەو ئەفسەرە، دوو لە منداڵەکان بەشێکی زۆری جەستەیان سووتاوە، یه‌كێك له كوڕه‌كان 60% و ئه‌وی دیكه‌یان 70%ی له سووتاوه.
هه‌رچی كچه‌كه‌یه، كه دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیرتره و 90%ی جه‌سته‌ی سووتاوه.
k24-
