کەرکووك.. بەهۆی ئاگر کەوتنەوە سێ منداڵی ماڵێك سووتان

کەرکووك.. بەهۆی ئاگر کەوتنەوە سێ منداڵی ماڵێك سووتان
لە گوندی تڕکەلانی باشووری کەرکووك، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ماڵێك بەتەواوی سووتا و سێ  منداڵی ماڵەکەیش سووتان و باری تەندرووستیان ناجێگیرە.

ئەفسەرێك بەپلەی عەقید، لە پۆلیسی کەرکووك "روواوەکە لە گوندی تڕکەلان بووە له باشووری کەرکووك، له‌ بنه‌ڕه‌تیشدا له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن".

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، هۆكاری ئاگره‌كه‌، دانانی مه‌قه‌ڵه‌ بووه‌ و له‌ جیاتی نه‌وتیش به‌ هه‌ڵه‌ به‌نزینیان به‌ ئاگره‌كه‌ داكردووه‌ و وایانزانیوه‌ ده‌به‌كه‌ نه‌وتی تێدایه‌، دواتریش ئاگرەکە ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ و کۆنترۆڵ نەکراوە.

به‌هۆی ئاگره‌كه‌ش، دوو كوڕ و كچێك، کە تەمەنیان لەنێوان (1 تا 9) ساڵانه‌، سووتاون و بۆ چاره‌سه‌ریش گه‌یه‌نراونه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌.

بە گوتەی ئەو ئەفسەرە، دوو لە منداڵەکان بەشێکی زۆری جەستەیان سووتاوە، یه‌كێك له‌ كوڕه‌كان 60% و ئه‌وی دیكه‌یان 70%ی له‌ سووتاوه‌.

هه‌رچی كچه‌كه‌یه‌، كه‌ دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیرتره‌ و 90%ی جه‌سته‌ی سووتاوه‌.
k24-
Top