ورمێ.. کۆڵبەرێکی تەمەن 17 ساڵ لە سەرما ڕەق هەڵات
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) دوێنێ سێشەممە 2019.2.19 تەرمی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە سنووری (نەنۆڕ)ی سەر ەب بانە دۆزرایەوە کە بەهۆی زوقم و سەرماوە و گیانی لەدەست دابوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەنێو نەخۆشخانەی بانەوە وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمن ١٧ ساڵەی "شاهۆ قادرپوور" ڕاگەیاند.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە (لە ماوەی ٥٠ ڕۆژدا) ئەمە پێنجەمین کۆڵبەری کوردە کە بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەست داوە.
باسنيوز
