پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری لەکاتی دزیکردن دەستگیر کرد
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20/2/2019، پۆلیسی هەولێر لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبوک) بڵاوی کردەوە، "دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی دوو ڕووداوی دزیکردن لە مارکێتی (تیمارت)، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و دەستی کرد بە لێکۆڵینەوەیەکی وورد، دوای ماوەیەکی کەم پۆلیسی فریاکەوتن توانی دوو تۆمەتبار لە کاتژمێر 3:10 خولەکی شەو دەستگیر بکات کە خەریکی دزینی مارکێتی سێیەم بوون".
ڕوونیش کراوەتەوە، هەردوو تۆمەتبار دوای دەستگیر کردنیان دانیاننا بە ئەنجامدانی 2 تاوانی دزی لە ماڵان و 3 تاوانی دزی لە مارکێتی ناوبراو.
پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە تۆمەتباران ڕادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی باشوور کران، بە پێی ماددە 443 لە یاسای سزادان سزادراون.
باسنيوز
