سه‌رۆكی ڕێكخراوی تیرۆریستیی ته‌حریر شام لە توركیا چارەسەر كرا
شاری ئیدلیب كه 80%ی خاكەكەی لە ژێر كۆنترۆڵی تیرۆریستانی ته‌حریر شامدایە، ئەبو محەمەد جولانی سەرۆكی ڕێكخراوەكە به هۆی تەقینەوەكەی دوێنێی شارەكە بە سه‌ختی بریندار بوو، دەمودەست گەیاندرایە شاری ئه‌نتاكیا له توركیا و ئێستە لەژێر چاره‌سه‌ریدایە.
جولانی سه‌رۆكی ڕێكخراوی تیرۆریستی ته‌حریر شام، له ته‌قینه‌وه‌ی دوێنێی ئیدلیبدا به سه‌ختی بریندار بووه، به‌ڵام ڕێكخراوەكە برینداربوونی سەرۆكەكەی شاردووەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی (سپوتنیك)ی رووسی ئاشكرای كرد جولانی به سه‌ختی بریندار بووه و ئێستە له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نتاكیا له توركیا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، باری تەندروستیی جولانی زۆر خراپه و ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌ی كەمە.
تاوه‌كو ئێستە ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له‌م رووه‌وه هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه، به‌ڵام میدیاكانی توركیا گرنگیان به بابه‌ته‌كه داوه و وه‌كو تیرۆریستیش ناوی جولانی ده‌هێنن.
ته‌حریر شام پێشتر به‌ره‌ی نوسره بوو، كه له‌لایه‌ن توركیاوه هاوكاری سه‌ربازی و لۆجیستی ده‌كران، توركیا به فه‌رمی به‌ره‌ی نوسره‌ی وه‌كو ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌ی سووریا ناساند. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه بوو به ته‌حریر شام، توركیاش هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر گۆڕا و گرنگی به سوپای سووریای ئازاد دا و ئه‌وانی وه‌كو ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه ناساند.
باسنيوز
