ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: بەم زووانە لەگەڵ پارتی کۆدەبینەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: بەم زووانە لەگەڵ پارتی کۆدەبینەوە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد کە حزبەکەی پێی خۆشە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە.



نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: ”پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و کێشەکان چارەسەر دەکەن“.


جەختیشی لەوە کردەوە کە ”یەکێتی پێیخۆشە لەگەڵ پارتی کۆببێتەوە، بۆیە بەم زووانە ئەو کۆبوونەوەیە دەکرێت“.


هەرچەندە لە ماوەی ڕابردوودا چەندان کۆبوونەوە لە نێوان پارتی و یەکێتیدا بە مەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دران، بەڵام بەهۆی پێداگریی یەکێتی لەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی سیاسی پێش کۆبوونەوەی ١٨ی شوباتی پەرلەمان و بەیەکەوەبەستنەوەی پرسەکانی بەغدا، کەرکووک و کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی پەرلەمان لە ١٨ی شوباتدا ئەنجام درا و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەبێ یەکێتی پێکهێندرا، بەو هۆیەشەوە ڤالا فەرید بوو بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە فراکسیۆنی پارتی ڕای گەیاند کە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان پشکی یەکێتییە و هەر کاتێک بگەڕێنەوە، پۆستەکەیان پێ دەدرێتەوە.












باسنیوز
Top