لە ھەولێر پیشانگەی مۆبیلیات و کەلوپەلی نێو ماڵ دەکرێتەوە
نەوزاد ھادی، پارێزگاری ھەولێر لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند: "پیشانگەی مۆبیلیات بە بەشداربی 70 کۆمپانیا لە حەوت وڵات کراوەتەوە، لە نێوانیاندا وڵاتانی تورکیا، ئێران، میسڕ، ئیمارات، ھیند، فەرەنسا و ئیسپانیا، بەشدارییان لەو پیشانگەیەدا کردووە، ژمارەیەک لە کۆمپانیای ناوخۆش بەشدارییان لەو پیشانگایەدا کردووە".
پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بەوەش دا: "جێگای خۆشحاڵییە ژمارەیەک لە کۆمپانیای ناوخۆیی بەشدارییان لەو پیشانگایەدا کردووە، بوونی ئەو پیشانگەیە پەیوەستە بە خودی بازار و سەقامگیری، ھەروەھا ڕەوشی ئاوەدانی، کە بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە".
باسنيوز
