لە ھەولێر پیشانگەی مۆبیلیات و کەلوپەلی نێو ماڵ دەکرێتەوە

لە ھەولێر پیشانگەی مۆبیلیات و کەلوپەلی نێو ماڵ دەکرێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 20/2/2019، بە بەشداریی 70 کۆمپانیا، پیشانگەیەکی گەورەی کەلوپەلی تایبەت بە ناو ماڵ لە پیشانگەی نێودەوڵەتیی ھەولێر کرایەوە.

نەوزاد ھادی، پارێزگاری ھەولێر لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند: "پیشانگەی مۆبیلیات بە بەشداربی 70 کۆمپانیا لە حەوت وڵات کراوەتەوە، لە نێوانیاندا وڵاتانی تورکیا، ئێران، میسڕ، ئیمارات، ھیند، فەرەنسا و ئیسپانیا، بەشدارییان لەو پیشانگەیەدا کردووە، ژمارەیەک لە کۆمپانیای ناوخۆش بەشدارییان لەو پیشانگایەدا کردووە".

پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بەوەش دا: "جێگای خۆشحاڵییە ژمارەیەک لە کۆمپانیای ناوخۆیی بەشدارییان لەو پیشانگایەدا کردووە، بوونی ئەو پیشانگەیە پەیوەستە بە خودی بازار و سەقامگیری، ھەروەھا ڕەوشی ئاوەدانی، کە بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە".










باسنيوز
Top