عەلی حەمە ساڵح باسی وەرگرتنی پۆست لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

عەلی حەمە ساڵح باسی وەرگرتنی پۆست لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان کە هاوکات ئەندامی شاندی دانوستانکاری بزووتنەوەکە بوو لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە کۆتاییدا بە ڕێککەوتن گەیشتن، وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە باس لەوە دەکەن، پۆستێکی باڵا لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت.



عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەی پارتی و گۆڕان و داکۆکیکردنی لە گرنگیی ڕێککەوتنەکەیان، باسی لەوە کردووە کە ئەو خەمی پڕۆژە گەورەکەیەتی “نەک شەڕی پۆست”.



ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە: “من هیچ پۆستێکم ناوێت، چاودێریی کار و هەنگاوەکانی حکوومەت دەکەم”.











باسنيوز
Top