مایک پۆمپیۆ لەبارەی کوردەوە هۆشداریی دەداتە تورکیا
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە کەناڵی (RUV)ی ئایسلەندی راگەیاندووە، وڵاتەکەی نەخشەڕێگایەکی بۆ رەوشی سووریا و پەیوەندیی بە تورکیاوە، داڕشتووە.
مایک پۆمیۆ هەروەها رایگەیاندووە، نەخشەڕێگایەکە ئامادەیە و بۆ قناغی دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا ئامادەکراوە.
وزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کردووە، کە لەو پرۆژەیەدا، گەرەنتیی پاراستنی کورد لە رۆژئاوای کوردستان کراوە و هۆشداریی دراوەتە تورکیا لەوەی، ئەگەر هێرش بکاتە سەر کورد، ئەوا ”باجی هێرشەکە دەدات“.
