یەکێتیی ئەورووپا و دەزگای ڕوانگە لە کوردستان دوو پرۆژەی هەلی کار ڕادەگەیەنن
لەمبارەوە شێروان ئەسعەد، بريكارى وەزارەتی پلاندانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا ئاشکرای کرد دەزگای ڕوانگە بە هاوكاريی رێكخراوی (یوئێن دی پی) و یەكێتی ئەورووپا، پرۆژەیەكی بۆ راهێنان و خستنەسەر كاری گەنجان ئامادە كردووە بە جۆرێك ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی هەلی دامەزراندن و دۆزینەوەی كار بۆ گەنجانێكی زۆر بڕەخسێنێت.
ئاماژەی بەوەش کرد: "جێبەجێکردنی ئەو دوو پرۆژەیە، ئەوەمان بۆ دەخاتە ڕوو کە لە بواری کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری گۆڕانکاریی گەورە ڕوو دەدات، چونکە هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ساڵی 2014 تووشی چەند گرفت و شۆکێک بوو، لەوانە قەیرانی دارایی، شەڕی دژی داعش، هەروەها تنی زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارە بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە گەشەکردنی ئابووریی کوردستان ئەوکاتە وەستا و چەندان کۆمپانیای گەورە ئێرەیان بەجێ هێشت و ئەمانە هەموو کاریگەرییان خراپیان لەسەر زیابوونی ڕێژەی بێکاری هەبوو".
بريكارى وەزارەتی پلاندان ڕاشی گەیاند: "بۆ ڕوووبەڕوو بوونەوەی ئەم قەیرانە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2016 نەخشەڕێگایەکی بۆ چاکسازی خستە ڕوو و ئەمەش پرۆیەکە بوو بۆ ئەوەی ستراتیجیەتێکی نوێی درێژخایەنی ئابووری دابڕێژێت بۆ چارەسەکردنی کێشەکان و گەشەکردنی بەردەوام لە کەرتی تایبەت یەکێک بوو لە ستراتیجییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش چەندان هەلیکاری نوێی ڕاگەیاند کە بریتی بوون لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری".
باسنيوز
