یەکێتیی ئەورووپا و دەزگای ڕوانگە لە کوردستان دوو پرۆژەی هەلی کار ڕادەگەیەنن

یەکێتیی ئەورووپا و دەزگای ڕوانگە لە کوردستان دوو پرۆژەی هەلی کار ڕادەگەیەنن
ئەمڕۆ لە هەولێر لە ڕێکخراوی (UNDP) وەزارەتی پلاندانی حکوومەتی هەریمی کوردستان لە ڕێوڕسمێکدا ئاشکرای کرد بە هاوکاریی دەزگای ڕوانگە و یەکێتیی ئەورووپا دوو پرۆژەی گەورەی هەلیکاریان بۆ گەنجان وەگەڕ خستووە.

لەمبارەوە شێروان ئەسعەد، بريكارى وەزارەتی پلاندانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا ئاشکرای کرد دەزگای ڕوانگە بە هاوكاريی رێكخراوی (یوئێن دی پی) ‌و یەكێتی ئەورووپا، پرۆژەیەكی بۆ راهێنان ‌و خستنەسەر كاری گەنجان ئامادە كردووە بە جۆرێك ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی هەلی دامەزراندن ‌و دۆزینەوەی كار بۆ گەنجانێكی زۆر بڕەخسێنێت‌.

ئاماژەی بەوەش کرد: "جێبەجێکردنی ئەو دوو پرۆژەیە، ئەوەمان بۆ دەخاتە ڕوو کە لە بواری کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری گۆڕانکاریی گەورە ڕوو دەدات، چونکە هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ساڵی 2014 تووشی چەند گرفت و شۆکێک بوو، لەوانە قەیرانی دارایی، شەڕی دژی داعش، هەروەها تنی زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارە بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە گەشەکردنی ئابووریی کوردستان ئەوکاتە وەستا و چەندان کۆمپانیای گەورە ئێرەیان بەجێ هێشت و ئەمانە هەموو کاریگەرییان خراپیان لەسەر زیابوونی ڕێژەی بێکاری هەبوو".

بريكارى وەزارەتی پلاندان ڕاشی گەیاند: "بۆ ڕوووبەڕوو بوونەوەی ئەم قەیرانە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2016 نەخشەڕێگایەکی بۆ چاکسازی خستە ڕوو و ئەمەش پرۆیەکە بوو بۆ ئەوەی ستراتیجیەتێکی نوێی درێژخایەنی ئابووری دابڕێژێت بۆ چارەسەکردنی کێشەکان و گەشەکردنی بەردەوام لە کەرتی تایبەت یەکێک بوو لە ستراتیجییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش چەندان هەلیکاری نوێی ڕاگەیاند کە بریتی بوون لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری".












باسنيوز
Top