لە سلێمانی 20 ژن دەستگیر کران
بە گوێرەی راگەیه‌ندراوێکی پۆلیسی سلێمانی: "له هه‌ڵمه‌تێكدا، هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی، ئەو ژنانەیان ده‌ستگیر كرد، كه لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی و ترافیک لایتی دوڕیانەکەی سەرچنار، بە بیانوی سواڵکردن رادەوەستن و کاری نەشیاو دەکەن و بوونەتە مایەی بێزاریی هاووڵاتیان".
هەر لە راگەیه‌ندراوەکە هاتووە: " به ئامانجی بنه‌بڕكردنی ئه‌م دیارده‌یه، ئەو هەڵمەتە لە سەرجەم شوێن و شەقامەکانی ناوشاری سلێمانی و بەتایبەت له ترافیک لایتەکان، به‌رده‌وام ده‌بێت".
K24-
