به‌غدا: سوپاى ئه‌مه‌ريكا پێش مانگى نيسان سوريا به‌جێده‌هێڵێت
گوتيشى: "سه‌ربازه ئه‌مه‌ريكييه‌كان به خاكى عێراقدا تێپه‌ڕ ده‌بن و بۆ ئه‌وه‌ش به‌غدا و واشنتن رێككه‌وتوون".
راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، له په‌راوێزى كۆڕبه‌ندى "ڤاڵدا"ى نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئاشكراشيكرد، "ئه‌مه‌ريكا عێراقى له‌وه ئاگادار كردۆته‌وه، كه دوا واده بۆ كشانه‌وه‌ى سوپاكه‌ى له سووريا، يه‌كى نيسانى داهاتوو ده‌بێت و پێويسته تا پێش يه‌كى نيسان، هه‌موو شتێك كۆتايى پێ بێت".
دووپاتيشي كرده‌وه، "به كۆتايهاتنى شه‌ڕى باغوز له رۆژهه‌ڵاتى فورات و نه‌مانى هيچ شوێنێك به‌ده‌ست داعشه‌وه، سوپاى ئه‌مه‌ريكا ده‌ست به كشانه‌وه له خاكى سووريا ده‌كات".
K24-
