دۆخی كه‌ركووك ئاڵۆزتر ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی حه‌شدی شه‌عبی له‌و شاره فراوانتر ده‌كرێت
رێبوار ته‌ها، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ژووری ئۆپه‌راسیۆنی كه‌ركووك، واتا ئه‌و ژووره له كه‌ركووك درووست ده‌بێت و ناوه‌كه‌شی كه‌ركووكه، ئه‌و شاره‌ش كه 4 پێكهاته‌ی تێدایه، دوورخستنه‌وه‌ی كورد له‌و ژووره لای ئێمه ره‌تكراوه‌یه و قابیلی قبووڵ نییه".
رێبوار ته‌ها گوتیشی: "به‌گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی ئه‌مڕۆ له كه‌ركووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، پێویسته جێگه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له‌و ژووره بكرێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه نابێته ژووری ئۆپه‌راسیۆنی كه‌ركووك، به‌ڵكو خۆسه‌پاندنه به‌سه‌ر كه‌ركووكدا".
له به‌رامبه‌ریشدا حزب و لایەنە سیاسییە کوردییەکان قسەیەکی دیکە دەکەن و ئاماژەکان وا دەخوێننەوە، کە پێشبینی ناكرێت دۆخی کەرکووک لەم عەسکەرتاریەتەی ئێستا ڕزگاری بێت.
ره‌سوول ره‌ئوف، لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی حزبی سۆسیالیستی کوردستان ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ئێستا له كه‌ركووك ده‌بینین، به‌شێكی ئه‌و پلانه‌یه كه حكوومه‌تی عێراق دایڕشتووه، بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه و ناردنی هێزێكی سه‌ربازی به ناوێكی دیكه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌نته‌ری پارێزگا، ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی ئێستا ده‌یبینین گوایا حه‌شدی شه‌عبی رۆیشتووه و لیوای 61 شوێنی ئه‌وانی گرتووه‌ته‌وه، دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزتركردووه، چونكه فشارێكی زیاترییان بۆ ناو شاری كه‌ركووك هێناوه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێکهاتە سەرەکییەکانی ئەم ژوورە چییه‌ك بن، لای هێزە سیاسیەکان ڕەتکراوەیە، چونکە لەئاستی شەقامدا خەڵکی چاوەڕوانی ئەوەن کە پێشمەرگە بگەرێتەوە کەرکووک و دۆسیه‌ی ئەمنی شارەکە بەهاوبەشی بەڕێوە ببرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆش دوای ده‌ستبه‌كاربوونی حه‌ربییه وه‌ك فه‌رمانده‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك، له لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، حه‌شدی شه‌عبی ده‌سه‌ڵاتی له سه‌نته‌ر و ده‌وروبه‌ری كه‌ركووكیش ده‌بێت و له سه‌رجه‌م دۆسییه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌دا به‌شدار ده‌بێت.
K24-
