سبەی دوو پڕۆژەی گەورە لە هەولێر رادەگەیەندرێن
ئاری رەسووڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەی سەعات ١٠ی بەیانی لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری ھەولێر، دوو پڕۆژەی گەورە لە ھەرێمی كوردستان رابگەیەنین، كە نەتەوە یەكگرتووەكان رێكیان خستووە، یەكێتیی ئەورووپا ھاوكاری دارایی پێشكەش كردووە و دەزگای رەوانگەش سەرپەرشتیی پڕۆژەكان دەكات".
رەسووڵ گوتیشی، ئەو دوو پڕۆژەیە گرینگیی زۆریان ھەیە، چونكە یەكێك لەوانە رەخساندنی ژمارەیەكی زۆری ھەلی كارە بۆ ھاووڵاتیان و پڕۆژەی دووەمیش دروستكردنی پەیوەندییەكی باشە لە نێوان كۆمپانیاكاندا، "بەڵام دەمانەوێت سبەی وردەكارییەكەی وەك سوپرایز بۆ خەڵكی كوردستان رابگەیەنین".
kdp-
