هاووڵاتیان به گرنگییه‌وه ده‌ڕواننه هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان
له‌وبارەیە‌وه عومه‌ر فارس، چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دوابەدوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان خەڵک چاویان لەسەر پێکهێنانی حکوومەت و سەرۆکایەتیی پەرلەمان بوو، بەڵام بەداخەوە جۆرێک نیگەرانی و چاوەڕوانی لای خەڵکی دەنگدەر دروست بوو کە هۆکارەکەی یاریکردنی چەند لایەنێکی سیاسی بوو لەمەڕ سیاسەتی کاتکوشتن بو بەدەستهێنانی پۆستی زیاد لە به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن، بەڵام دواجار وەڵامی پرسیارەکە درایەوە و 18ی شوبات لە پرۆسەیەکی زۆر دیموکراسییانەدا سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرا.
عومه‌ر فارس گوتیشی: "پرۆسەی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، پڕۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو بوو، هەنگاوەکانیش بەرەو پێکهێنانی حکوومەت خێراتر بوو، کۆتاییش بە چاوەڕوانیی خەڵک هێنرا، كه نزیكه‌ی 5 مانگه ده‌نگیان به حكوومه‌ت و په‌رله‌مانێكی نوێ داوه، بۆیه داواش ده‌كه‌ین هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت په‌له‌ی لێ بكرێت و هاووڵاتیان چاویان له پاداشتی ده‌نگه‌كانیانه".
لە 18ی شوبات له پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا، له‌وباره‌یەوه ته‌لار كاكی له سلێمانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه، چونكه چه‌ندین كۆبوونه‌وه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا كراوه، ئیدی نه‌ده‌بوو له‌وه زیاتر په‌رله‌مان به‌بێ ڕۆڵ بهێڵدرایه‌ته‌وه، كه هه‌ڵبژێردراوی شه‌رعیی جه‌ماوه‌ری كوردستانه".
له‌باره‌ی ئەوەی کە شه‌قامی سلێمانی چۆن ده‌ڕوانێته هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، ته‌لار كاكی ده‌ڵێ: "هاووڵاتیانی سلێمانی به گرنگییه‌وه له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌ڕوانن، چاوه‌ڕێی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین، چاومان له‌وه‌یه له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمدا خزمه‌تی به‌رچاو به شاره‌كه‌مان بكرێت".
بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی حوكمڕانیی هه‌رێمی كوردستاندا ژنێك بووه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و چالاكەی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "وه‌ك ئافره‌تێك زۆر جێگه‌ی خۆشحاڵیم بوو كه بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی په‌رله‌مانی كوردستاندا ژنێك ده‌بێته سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم".
كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان هه‌نگاوی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به گرنگ ده‌زانن و داواكارن په‌رله‌مانی نوێ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازییه‌كانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان بێت.
ئه‌رسه‌لان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكاری مافی قوربانیانی ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان گوتی: "ئێمە وەک بنەماڵەی شەهید و ئه‌نفال لە گەرمیانەوە وێڕای پیرۆزباییمان لە هەڵبژێردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، هیوادارین پەرلەمان چاودێرێکی باشی دەسەڵاتی جێبەجێکردن بێت و ببێتە سەرچاوەی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و جێگای دەرچوونی بڕیاری تایبەت بە خزمەتی بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بێت و ببێتە هۆی تەبایی و برایەتیی نێوان گشت حزبە سیاسییەکانی کوردستان و ببێتە سەرچاوەی ئاوەدانی و نەمانی گەندەڵی و نەمانی پاشەکەوت و خۆشگوزەرانیی هاووڵاتیانی کوردستان".
محه‌ممه‌د گوتی: "هیوادارین لە ئایندەیەکی نزیکدا حزبه‌كان بگەنە ڕێککەوتن، چونکە ئێمە وەک بنەماڵەی شەهید و ئه‌نفال دڵنیاین هەموو داواکاری و داخوازییەکانی گەلی کورد تەنیا بە یەکگرتووییی حزبە سیاسییەکان دێتە دی".
ته‌رزه محه‌مه‌د له سلێمانی ده‌ڵێ: "كاتێك هاووڵاتییانی كوردستان متمانه‌یان به لایه‌نه سیاسییه‌كان داوه بۆ ئه‌وه‌یه به‌زووترین كات حكوومه‌ت و په‌رله‌مان پێك بهێنن و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی دابوویان بیانخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و جارێكی دیكه بووژانه‌وه ته‌واوی كوردستان بگرێته‌وه، نه‌وه‌ك شه‌ڕ بێت له‌سه‌ر پۆست و پشكپشكێنه و ڕێز له ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران نه‌گیرێت".
محه‌مه‌د گوتی: "هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، جێگه‌ی دڵخۆشییە، هاووڵاتییان ده‌نگیان به حزبه‌كان داوه بۆ ئه‌وه‌ی داكۆكی له مافه‌كانیان بكه‌ن، نه‌وه‌ك به‌رده‌وام بیانه‌وێت ئیراده‌ی حزبی فه‌ڕز بكرێت، په‌رله‌مانی كوردستان شه‌رعیه‌تی له كوردستانیان وه‌رگرتووه كه ده‌بێ جێگه‌ی دانانی یاسا و ڕێساكانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بێت و، داوای پێكهێنانی حكوومه‌تێكی به‌هێز ده‌كه‌ین".
هاووڵاتییانی ڕانیه داوای یه‌كگوتاری و یه‌كڕیزی له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن، فریاد لاوان، چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له ئیداره‌ی ڕانییه، گوتی: "پێكهێنانی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان دووا كه‌وتووه، بۆیه پشتیوانیی هه‌نگاوی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، هاووڵاتیانی ڕانیه‌ش خۆشحاڵن به‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردراوه، دوواخستنی له‌وه‌زیاتری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان زیانی هه‌بوو بۆ ئه‌زموونی دیموكراسیی وڵاته‌كه‌مان".
فریاد لاوان ده‌شڵێ: "هاووڵاتیان داواكارن بە زووترین كات سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌ت هه‌ڵبژێردرێن و خزمه‌تكردن و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ببێته ئه‌وه‌لەویه‌تی كاری داهاتووی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كوردستان."
kdp-
