جێگری سەرۆکی پەرلەمان پیرۆزبایی لە یەکێتیی لاوان و قوتابیانی کوردستان دەکات

جێگری سەرۆکی پەرلەمان پیرۆزبایی لە یەکێتیی لاوان و قوتابیانی کوردستان دەکات
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت و هەڤاڵانی لیژنەی ڕاپەڕاندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی 18ی شوبات رۆژی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیان کورستان ویەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان  ئاراستە دەکەین.

لای هەمووان روونە هەردوو رێکخراوەکەتان، کانگای پێگەیاندنی چەندین سەرکردە وجەباتگیڕ بوون بۆ میللەتەکەمان بۆ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان و هەردەم لە پێشی پێشەوەی قوربانیدان و بەرگری و سەرفرازییەکان بوون.

وەک چۆن لە رابردوودا،  پێشەنگ و سەرەڕمی خەبات و بەرخودان و پێگەیاندنی سەرکردە بوون، لە ئیستا و ئایندەشدا بەردەوام بن لە قوڵترکردنەوەی متمانە بە خۆبوونی گەنجانمان و ساز و ئامادەکردن و پەروەردکردنی زیاتری لاوانمان بۆ بەرگری کردن لەبەها نەتەوەیی و نیشتمانییەکان . شان بەشانی ریکخراوەکانی دیکە ، بە چالاکی زانستی و رۆشنبیری و قوڵترکردنەوەی بەهای بەرزی خۆشویستنی نیشتیمان و  پیکەوە ژیان، ئومێد و بڕوای پتەو زیاتر لە ناخی قوتابیان و لاوانی کوردستان تۆکمەتر بکەن و،بۆ سەرکەوتنی زیاتر لە بوارەجیاجیاکاندا، پاڵپشت و هاوکاریان بن.

دووبارە پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەین و بێگومانین کە لە ئاستی چاوەڕوانیی دەبین بۆ پێگەیاندی نەوەیەکی کارا و چالاک

هەمیشە شاد و کامەران و سەرفرازبن

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
kdp-
Top