گۆڕان: ڕێککەوتنی ئێمە لەگەڵ پارتی سوودی بۆ کوردستان دەبێت
پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆران ڕێککەوتننامەیەکیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم واژۆ کرد.
دانا عەبدولکەریم، لە لێدوانێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: "ئەو ڕێککەوتنامەیەی نێوان ئێمە و پارتی لە سەروو و تا خواروو لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیانە و دەمانەوێت لەم کابینە نوێیەدا بژێوی ژیانی خەڵک خۆش بکەین."
دانا عەبدولکەریم دەڵێ: "هەموو هاوڕا بووین کە دەبێ دامەزراوەکان بە نیشتمانی بکرێن و لە قەوارەی سیاسیی هەرێم و گەشەپێدانی ئابووریی هەرێم لەم حکوومەتەدا کار بکەین."
دانا عەبدولکەریم لەبارەی هەندێ لایەن کە توانجیان لە گۆڕان داوە کە بەشداری لە کابینە دەکات، دەڵێ: "گۆڕان بە پێی ئیستیحقاقی خۆی ڕێککەوتنی لەگەڵ پارتی کردووە و هەموومان پێمان باش بوو بەشداری لە حکوومەتدا بکەین، ئەمە مافی ئێمەیە و دەبێ ئەوانەی دژایەتیمان دەکەن بە سیاسەتی خۆیاندا بچنەوە."
kdp-
