پۆلیسی ھەولێر ھێرشکەری سەر پزیشکەکەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای دەستگیر کرد

پۆلیسی ھەولێر ھێرشکەری سەر پزیشکەکەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای دەستگیر کرد
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ڕای دەگەیەنێت، ھێرشکەرەکەی سەر پزیشکەکەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا دەستگیر کراوە.

لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ڕايگەیاند: ”ئەمڕۆ سێشەممە 19/2/2019، لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی ھەولێرەوە، ئەو کەسەی ھێرشی کردە سەر پزیشکەکەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای ھەولێر، دەستگیر کراوە“.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ئاماژەی بەوەش دا: ”لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشەوە ئەو کەسە ڕادەستی پۆلیسی ھەولێر کراوە، ھێرشکەرەکە پیشەی پێشمەرگەیە و بە چەکی جۆری دەمانچە ھێرشی کردبووە سەر پزیشکەکە“.

ڕوونیشی کردەوە کە ئێستا پۆلیسی ھەولێر سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەگەڵ ئەو کەسەدا و بە وردی کار لەسەر دۆسیەکە دەکەن.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتبی گشتبی تەندروستبی ھەولێر، کە ڕۆژی شەممە 16/2/2019 بڵاو کراوەتەوە: "شەوی پێنجشەممە لەسەر ھەینیی ڕابردوو 14/2/2019، نەخۆشێک کە دوو ھاوەڵی لەگەڵ بوو، یەکێک لە ھاوەڵەکانی بەبێ ھیچ بیانوویەک چەکی دەمانچەی لە ڕووی ژمارەیەک لە پزیشک و کارمەندانی ئێشکگری پێشوازی دەرھێنا و ھەڕەشەی کوشتنی لێ کردن".











باسنيوز
Top