لە حاجی ئۆمەران چەندین کارتۆن پسکویت گەڕێندرایەوە بۆ ئێران

لە حاجی ئۆمەران چەندین کارتۆن پسکویت گەڕێندرایەوە بۆ ئێران
لە کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، چەندین کارتۆن لە پسکویت گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 19/2/2019، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیاندراوێکدا، بڵاوی کردووەتەوە کە بڕی 11،440کغم لە پسکویتی سلبن بەهۆی دەرنەچوونی لە پشکینینی تاقیگە گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران.

ڕوونیش کراوەتەوە، بەهۆی ئەوەی بەرواری دەرچوون و بەسەرچوونی بەپێی ستانداردی عێراقی نییە، بۆیە لەلایەن لێژنەی هاوبەشی دەروازەوە گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران .













باسنيوز
Top