پیاوێک ھاوسەرەکەی لە باڵەخانەیەکەوە ھەڵدەداتە خوارەوە
ماڵپەڕی (ئەلعەرەبیە) بڵاوی کردووەتەوە، رووداوەکە دوێنێ دووشەممە 18/2/2019 لە وڵاتی میسر ڕوویداوە، ئەو خێزانە ماوەی مانگێکە ژیانی ھاوسەرگیرییان پێکھێناوە لەسەر خەرجیەکانی نێوماڵ دەمەقاڵێ لە نێوانیان دروستبووە دواتر پەرەی سەندووەو پیاوەکە ھەوڵی کوشتنی ژنەکەی داوە.
ڕوونیش کراوەتەوە، ھاوسەری ئافرەتەکە ھەڵچووە و ئافرەتەکەی لە بالکۆنی باڵەخانەکە ھەڵداوەتە خوارەوە، ئافرەتەکە خۆی بە ئاسنێکی بالەکۆنەکە گرتووەتەوە تاکو دراوسێکان بەھانایەوە چوونەو ڕزگارییان کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە پۆلیس ڵێکۆڵینەوە لە ڤیدیۆی ڕووداوەکە دەکات و ھاوسەری ئافرەتەکەش ڕایکردووەتە شوێنێکی نادیارو تائیستا دەستگیر نەکراوە.
باسنيوز
