سەرۆكی هەدەپە بە تۆمەتی سووكایەتیكردن بە گەلی توركیا دادگایی دەكرێ
ئاژانسی هەواڵی (ئەنادۆڵو)ی توركی بڵاوی كردەوە تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی پەكەكە له میانی به‌شداریكردنی له چالاكییه‌كدا له وان دراوەتە پاڵ تەمەللی، لەگەڵ تۆمەتی سووكایه‌تیكردن به گه‌لی تورك، ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا و ئۆرگان و دام و ده‌زگاكانی توركیا.
لەمبارەیەوە سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی وان، به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی گوته‌ی هانده‌ر بۆ ئه‌نجامدانی تاوان له میانی وتاره‌كه‌یدا له چالاكیی (به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌گه‌ڵ گه‌ل) كە رۆژی 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 له وان پێشكەشی كردبوو، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی لەسەر سەزایی ته‌مه‌للی كرده‌وه.
جێی باسە پێشتریش چەندین سەركردەی هەدەپە بە هەمان تۆمەتی پروپاگەندەكردن بۆ پەكەكە زیندانی كراون، لە سەرووشیانەوە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە.
باسنيوز
