ڕاوێژكاری ئه‌سه‌د: حوكمی زاتی بۆ كورد واتە پارچه پارچەكردنی سووریا
ئاژانسی (سپۆتنیك)ی رووسی لە زاری بوسهینە شه‌عبانی گێرایەوە، كە له كۆنفراسێكدا له مۆسكۆ بە ناوی ئەسەدەوە باسی له داهاتووی كورد و سووریا كردووه و گوتوویەتی له سووریادا كورد و ئه‌رمه‌ن و قه‌فقاس و تورك و كریستیان پێكەوە ده‌ژین، ئه‌و نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌بانه له به‌رامبه‌ر یاساكانی سووریادا یه‌كسانن و كه‌س مافی زیاتری له‌وی تر نییه، بۆیه پێدانی حوكمی زاتی به كورد به واتای پارچه‌بوونی سووریا دێت.
باسی له‌وه‌ش كردووه، كه سووریا وڵاتێكی به‌هێزه و توانی به‌سه‌ر تیرۆردا زاڵ بێت، بۆیه گرنگه هه‌موو خاكی سووریا بێته‌وه به‌ر ده‌ستی حكوومه‌ت نه‌ك له ده‌ستی وڵاتانی داگیركەردا بێت.
ئه‌م گوتانه‌ی بوسهینە له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی رابردوو به‌شار ئه‌سه‌د له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی حكوومه‌تی سووریا، داوای له كورده‌كانی رۆژئاوا كردبوو بێنه‌وه باوه‌شی سووریا، چونكه ئه‌مریكا دۆستی دڵسۆزی ئه‌وان نیه و مافی ئه‌وان لای سووریایه نه‌ك ئه‌مریكا.
باسنيوز
