لە سلێمانی 20 ژنی سواڵکەر دەستگیر کران
ئەمڕۆ سێشەممە 19/2/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی لەبەرواری 30/1/2019 تا 5/2/2019، ھەڵمەتێکیان دەست پێ کرد بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو ژنانەی کە لەناوچەی پیشەسازیی سلێمانی و ترافیکلایتی دووڕییانەکەی سەرچنار بە بیانووی سواڵکردن ڕادەوەستن و کاری نەشیاو دەکەن و بوونەتە مایەی بێزاریی ھاووڵاتییان".
باس لەوەش کراوە: "لەو بەروارەدا ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی 20 تۆمەتباریان دەستگیر کرد، کە سەرجەمیان ژنن، ئێستاش بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی 390 لەیاسای سزادانی عێراقی بەندن".
پۆلیسی سلێمانی جەخت لەوەش دەکاتەوە، کە ئەو ھەڵمەتە لە سەرجەم شوێن و شەقامەکانی ناو شاری سلێمانی و بەتایبەت ترافی لایتەکان بەردەوام دەبێ، "ئەمەش بەمەبەستی بنبڕکردنی ئەو دیاردەیە".
باسنيوز
