لەبارەی دەنگۆی پێشخستنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ ڕوونکردنەوە دەدرێت

لەبارەی دەنگۆی پێشخستنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ ڕوونکردنەوە دەدرێت
بەھۆی ھاتنی مانگی ڕەمەزانەوە، دەنگۆی پێشخستنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بڵاو بووەتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات.

کەریم لەتیف ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: "ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە و تاقیکردنەوەکان لەکاتی خۆیاندا ئەنجام دەدرێن".

بەپێی زانیارییەکان، زانكۆ و پەیمانگەکان ئازادن و دەسەڵاتی ئەوەیان ھەیە کە تاقیکردنەوەکانیان دوا بخەن، یان پێش بخەن.









باسنیوز
Top