ئومێد خۆشناو: هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت خێرا ده‌بن
ئومێد خۆشناو له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه دواى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان ئه‌نجاميدا، گوتى: له 6ى 11ى ساڵى رابردووه‌وه چاوه‌ڕوانين بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرين، به‌ڵام به‌داخه‌وه، فراكسيۆنى يه‌كێتى له دواين ساته‌كاندا بڕيارياندا به‌شدارى له دانيشتنى په‌رله‌مان نه‌كه‌ن.
گوتيشى: ئێمه پابه‌ندين به رێككه‌وتنى 5ى شوبات و هه‌ر كاتێك يه‌كێتى هاتنه‌وه پێش، كانديدى ئێمه بۆ سه‌رۆكايه‌تى كاتى په‌رله‌مان ده‌كشێته‌وه و ئه‌و پۆسته راده‌ستى يه‌كێتى ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: سوپاسى هه‌موو ئه‌و هێز و لايه‌نانه ده‌كه‌ين كه هاوپهيمانمان بوون له سه‌رخستنى ئه‌و پرۆسه‌يه.
ئه‌وه‌شى گوت: هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان يه‌كه‌م كليلى هه‌نگاونانه به‌ره‌و كوردستانێكى به‌هێز.
k24-
