منداڵێكی دیكەی ئێزدی لە چنگی تیرۆریستانی داعش ڕزگار كرا

منداڵێكی دیكەی ئێزدی لە چنگی تیرۆریستانی داعش ڕزگار كرا
بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕفێندراوانی كوردانی ئێزدی ئاشكرای کرد، منداڵێكی ئێزدی كە لە ساڵی 2014ـوە لە لایەن چەكدارانی داعشەوە لە شنگال ڕفێندرابوو، لە چنگی ئەو ڕێكخراوە تیرۆرستییە ڕزگار کرا.

حوسێن قائیدی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕفێنراوانی كوردانی ئێزدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "نووسینگەكەمان توانیویەتی منداڵێكی ئێزدی بە ناوی دەروێش جاسم حەسەن، كە تەمەنی 16 ساڵانە و خەڵكی گوندی وەردییەیە و لە ساڵی 2014ـوە كەوتووەتە دەست تیرۆریستانی داعش ڕزگار بكات."

قائیدی ئاماژەیشی دا: "منداڵەكە لەناو خاكی سووریا و بە هەماهەنگیی دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان ڕزگار كراوە."

قائیدی ڕوونیشی كردەوە: "نووسینگەكەمان بە هاوكاریی كارمەندان و خەڵكانی دیكەی خۆبەخش، لە ساڵی 2014ـوە لە كۆی ٦ هەزار و 417 ڕفێندراو، توانیویەتی 3 هەزار و 356 كەسی هەردوو ڕەگەز لە دەستی تیرۆریستانی داعش ڕزگار بكات."
kdp-
Top