منداڵێكی دیكەی ئێزدی لە چنگی تیرۆریستانی داعش ڕزگار كرا
حوسێن قائیدی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕفێنراوانی كوردانی ئێزدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "نووسینگەكەمان توانیویەتی منداڵێكی ئێزدی بە ناوی دەروێش جاسم حەسەن، كە تەمەنی 16 ساڵانە و خەڵكی گوندی وەردییەیە و لە ساڵی 2014ـوە كەوتووەتە دەست تیرۆریستانی داعش ڕزگار بكات."
قائیدی ئاماژەیشی دا: "منداڵەكە لەناو خاكی سووریا و بە هەماهەنگیی دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان ڕزگار كراوە."
قائیدی ڕوونیشی كردەوە: "نووسینگەكەمان بە هاوكاریی كارمەندان و خەڵكانی دیكەی خۆبەخش، لە ساڵی 2014ـوە لە كۆی ٦ هەزار و 417 ڕفێندراو، توانیویەتی 3 هەزار و 356 كەسی هەردوو ڕەگەز لە دەستی تیرۆریستانی داعش ڕزگار بكات."
kdp-
