دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێر درا

دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێر درا
کەمێک پێش ئێستا د.ڤالا فەرید بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و مونا قەهوەچی بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێر دران.

لە دەسپێکی دانیشتنەکەدا هێمن هەورامی روونی کردەوە کە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئیستحقاقی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەو لە ئێستادا د.ڤالا فەرید وەک سەرۆکی پەرلەمان دادەنرێت و دواتر کە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کاندیدی دیاری کرد بۆ ئەو پۆستە د.ڤالا دەست لە پۆستەکە هەڵدەگرێت.
kdp-
Top