ژنە پەرلەمانتارێكی پارتی بووە یەكەم خانمە سەرۆك پەرلەمان لە مێژووی كوردستاندا

ژنە پەرلەمانتارێكی پارتی بووە یەكەم خانمە سەرۆك پەرلەمان لە مێژووی كوردستاندا
ئەمڕۆ دووشەممە بە فەرمی لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە د.ڤاڵا فەرید وەك یەكەم پەرلەمانتاری ژن لە مێژووی هەرێمی كوردستاندا كرایە سەرۆكی پەرلەمان.

ئەگەرچی پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەلایەن د.ڤاڵا فەریدەوە بە شێوەیەكی كاتی وەرگیراوە، بەڵام وەك یەكەم سەرۆكی ژن لە مێژووی پەرلەمانی كوردستاندا ناوی تۆمار كرا و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی كوردستان هەڵبژێردرا.

بەپێی ئەنجامەکانی دەنگدانی پەرلەمانتاران بۆ کاندیدانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، د.ڤاڵا فەرید لە فراکسیۆنی پارتی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی بەدەست هێنا بە بەدەستهێنانی ٦٤ دەنگ، لە بەرامبەردا سیپان سالم لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ تەنیا ٨ دەنگی بەدەست هێنا

د.ڤاڵا فەرید ئیبراهیم سیان لەدایكبووی ساڵی 1976ی هەولێرە، لە ساڵی 1998دا بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە كۆلێژی یاسا و رامیاری لە زانكۆی سەڵاحەدین بەدەست هێناوە. ساڵی 2003 بڕوانامەی ماستەری لە یاسای گشتی وەرگرتووە. لە 2008دا بڕوانامەی دكتۆرای لە یاسای گشتی لە زانكۆی سەڵاحەدین بەدەست هێناوە

د. ڤاڵا فەرید ئەندامی لیژنەی پێداچوونەوەی پەیڕەو و پرۆگرامی كۆنگرەی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو. لە خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستانیشدا پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی و سەرۆكی لیژنەی یاسایی بووە.










باسنيوز
Top