لە حاجی ئۆمەران زیاتر لە 48 تەن ئاردی ڕووسی گەڕێندرایەوە بۆ ئێران

لە حاجی ئۆمەران زیاتر لە 48 تەن ئاردی ڕووسی گەڕێندرایەوە بۆ ئێران
لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بڕی زیاتر لە 48 تەن ئاردی ڕووسی گەڕێندرایەوە بۆ ئێران.

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 18/2/2019، دوو بار لە ئاردی رووسی بە بڕی 48 تەن و 900 کیلۆگرام گەڕاندەوە بۆ وڵاتی ئێران.

ڕوونیش کراوەتەوە، لەلایەن لێژنەی پشکنینی هۆبەی وەرگرتنی نمونەی خۆراك پشکنینی بۆکرا، بەڵام لە پشکنینی تاقیگە دەرنەچوو، چونکە بە پێی ستانداردی عێراقی نییە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوو بارە ئاردەکە لەلایەن لێژنەی هاوبەشی دەروازەکەوە گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران.











باسنيوز
Top