سەرۆک فراکسیۆنەکان، بڕیاری دواخستنی کۆبوونەوەکە بۆ کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، درا.

سەرۆک فراکسیۆنەکان، بڕیاری دواخستنی کۆبوونەوەکە بۆ کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، درا.
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەیەک دواخرا و سەرۆکی کاتیی پەرلەمان روونکردنەوە دەدات.



لە کۆبوونەوەی سەرۆکی کاتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان، بڕیاری دواخستنی کۆبوونەوەکە بۆ کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، درا.



بەپێی زانیارییەکان، فراکسیۆنی یەکێتیی رەتی کردووەتەوە بەشداریی کۆبوونەوە دواخراوەکە بکەن داوای دواخستنی کردووە بۆ رۆژی سێشەممە 19-2-2019 و پارتیش بە هەموو شێوەیەک رەتی دەکاتەوە کۆبوونەوەکە بۆ رۆژێکی دیکە، دوابخرێ.



هەر لەمبارەیەوە ڕێڤینگ هرووری، سەرۆکی کاتیی پەرلەمان کەمێک لەمەوبەر ڕای گەیاند: ”هەموو کۆک بوون کە دەبێت ئەمڕۆ 18ـی 2ـی 2019 کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت، بەڵام لە پێناو دەرفەت ڕەخساندن بۆ پێکەوەبوون و ئامادەبوونی تەواوی پەرلەمانتاران، زۆرینەی فراکسیۆنەکان پێشنیاریان کرد کە کۆبوونەوەی پەرلەمان کاتژمێر 3ـی ئێوارە ئەنجام بدرێت، هەرچەندە داوای یەکێتی 24 کاتژمێر بوو، بەڵام کاتژمێر 3ـی ئێوارە کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت“.



بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 18-2-2019، پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە و بەرنامەی کاری دانیشتنی (دەستپێک)، تەواو بکات.



بەهۆی ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تا ئێستا ئامادەیی دەرنەبڕیوە بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکەدا، کە سەرۆکی پەرلەمان بۆ ئەو حزبە دیاریکراوە، چاوەڕێ دەکرێ جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمان هەڵبژێردرێن.



کاندیدی پارتی دیموکاتی کوردستان بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان هێمن هەورامیی ئەندامی سەرکردایەتیی ئەو حزبەیە و مونا قەهوەچیش وەک نوێنەری تورکمانەکان، کاندیدی سکرتێری پەرلەمانە.



باسنیوز
Top