پەرلەمانتارێکی پارتی: یەکێتی بەشداری نەکات ڕێگەی دیکە بۆ یەکلاکردنەوەی سەرۆکی پەرلەمان هەیە

 پەرلەمانتارێکی پارتی: یەکێتی بەشداری نەکات ڕێگەی دیکە بۆ یەکلاکردنەوەی سەرۆکی پەرلەمان هەیە
کەمێکی دیکە، کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی کاتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت و پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش ئاشکرای کرد کە ئەگەر پەرلەمانتارانی یەکێتی بەشداریش نەکەن، ”ڕێگەی دیکە“ بۆ یەکلاکردنەوەی سەرۆکی پەرلەمان هەیە.



بەپێی زانیارییەکان، کەمێکی دیکە، کۆبوونەوەی نێوان ڕێڤینگ هرووری، سەرۆکی کاتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، دواتر کۆبوونەوەی پەرلەمان دەست پێ دەکات.



زانا مەلا خالید، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، تا ئەم چرکەیەش، بڕیارەکە وەکوو خۆیەتی و کۆبوونەوەی پەرلەمان لە کاتی خۆیدا دەکرێت. جەختیشی کردەوە کە دوای کەمێکی دیکە، بە ڕوونی دەردەکەوێت کە ئاخۆ ڕەوتی بارودۆخەکە چۆن دەبێت.



ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە بارەی ئەگەری بەشدارینەکردنی پەرلەمانتارانی یەکێتی و پێشکەشنەکردنی کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”پێشبینی دەکەم پەرلەمانتارانی یەکێتی بەشداری بکەن، بەڵام ئەگەر بەشداریش نەکەن، ڕێگەی دیکە هەیە“.








باسنیوز
Top