کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دواخرا
بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەمە 18/02/2019 بەپێی خشتەیەک کە پێشتر لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنەوە بۆ ئەندامەکان نێردرابوو، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا ئەنجامبدرێت، بەڵام کوبوونەوەکە نەکرا.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، بەهۆی نەهاتنە پێشەوەی یەکێتی، کۆبوونەوەکە دواخراوە بەوەی یەکێتی داوای دەکرد شوێنی کۆبوونەوەکە لە هەولێرەوە بگوزرێتەوە بۆ قەرەهەنجیر و لەو کۆبوونەوەیەش دەنگ لەسەر کاندیدەکەی ئەوان بدرێت.
K24
