پارتی و گۆڕان لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ رێککەوتوون
رێبوار بابگهیی، په‌رله‌مانتاری پارتی له له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: هه‌ركاتێك په‌رله‌مان جارێكی دیكه كۆبوویه‌وه، ده‌توانن كاندیدی پارتی بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت و پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی رابسپێرن، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كێتیش نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، هیچ رێگرییه‌كی یاسایی نییه.
ڕه‌نگه درێژه كێشانی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، هه‌رێمی كوردستانیش بخاته نێو بارودۆخێكی هاوشێوه‌ی حكوومه‌تی عێراق، كه په‌رله‌مان ده‌نگ به كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت بدات و دواتر رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی دیكه بكرێت بۆ ته‌واوكردنی ته‌واوی پێكهاته وه‌زاریه‌كه‌ی حكوومه‌ت.
له‌مباره‌شه‌وه رۆمیۆ هه‌كاری، سه‌رۆكی لیستی هاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه به داخوازییه‌كی جه‌ماوه‌ری ده‌زانێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم پێكبهێندرێت.
به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆیی په‌له‌مانی كوردستان، له‌كاتی ته‌واوبوونی رێژه‌ی یاسایی بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان، ئه‌وا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌توانن ده‌نگ به كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن, ئه‌گه‌ر كابینه‌كه بهتهوایش ئاماده نه‌بێت, دواتر سه‌رۆكی ڕاسپێردراوی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كابینه‌كه‌ی ته‌واو بكات.
k24-
