مەسرور بارزانی ساڵیادی رێکخراوەكانی یەکێتی قوتابیان و یەکێتی لاوان پیرۆز دەکات

مەسرور بارزانی ساڵیادی رێکخراوەكانی یەکێتی قوتابیان و یەکێتی لاوان پیرۆز دەکات
ئەمڕۆ یەكشەممە مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی بۆ هەردوو ڕێكخراوی یەكێتی قوتابیانی كوردستان و یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان نارد.

راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بۆ یەکێتی قوتابیانی کوردستان نووسیویەتی "بەبۆنەی ٦٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان، یەکێتی قوتابیانی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرجەم کادیر و ئەندامان و تێکرای قوتابیانی کوردستان دەکەین، داواکارین وەک هەمیشە بەوپەڕی لێبووردەیی و بەرپرسانەوە لەپێناو بەرەو پێشبردنی توانا و ئاستی زانستی و بەهێزکردنی ئینتیمای نەتەوەیی و خۆشەویستی نیشتمان بۆ دابینکردنی دواڕۆژێکی ڕووناکتر و ئاسوودەتر بۆ خاک و گەلەکەمان لە کار و خەباتی رێکخراوەیی خۆتان بەردەوام بن. جارێکی دی سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ بە ئاوات دەخوازم"

مەسرور بارزانی هەروەها بۆ یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان نووسیویەتی "بەبۆنەی ٦٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان، یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرجەم کادیر و ئەندامان و تێکرای لاوانی کوردستان دەکەین، پێویستە وەک هەمیشە لاوانی کوردستان بە مرۆڤدۆستی و ژیاندۆستی و رێزگرتن لە بەها نیشتمانییەکانی دوور لە هزری توندڕۆیی پەروەردە بکەن، بۆ ئەوەی توانا و وزەی لاوانمان لەپێناو پێشکەوتن و ئاوەدانی و سەقامگیری زیاتری نیشتمان بێت. جارێکی دی سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ بە ئاوات دەخوازم".

ئەمڕۆ ٦٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو ڕێكخراوی یەكێتی قوتابیانی كوردستان و یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان بوو.









باسنيوز
Top