شێخ جەعفەر لەبارەی کاندیدبوونی بۆ پۆستی وەزیری پێشمەرگە دەدوێت
پاش ئەوەی دەنگۆی کاندیدبوونی شێخ جەعفەر مستەفا بۆ پۆستی وەزیری پێشمەرگە بڵاو بووەوە، شێخ جەعفەر، فەرماندەی یەکەی ٧٠ی پێشمەرگە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕايگەیاند: ”ھێشتا پەرلەمان کۆنەبووەتەوە و ڕێککەوتنێکمان نییە، بۆیە ھیچ کەسێک کاندید نییە، ھەر کەس ئەو دیعایە دەکات، ڕاست ناکات“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”تەنیا تموحم ئەوەیە، فەرماندەی یەکەیەکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بم لە سەنگەرەکانی پێشەوە، تا دژی ھەر ھەڕەشەیەک بم کە ڕووبەڕووی ئەم ھەرێمە دەبێتەوە، ھەروەھا سوپایەکی یەکگرتوو بۆ ئەم ھەرێمە دروست بکەین و یەکێتی و یەکڕیزیی میللەتەکەمانم لە ھەموو شتێک بەلاوە گرنگترە“.
شێخ جەعفەر باسیشی لە کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ڕای گەیاند: ”بڕوام وایە ئەم کابینەیە ھەر کاتێک دروست ببێت، بۆ بابەتی یەکڕیزی و یەکگرتوویی و ئەو تەوافقەی کە ھەیە، یەکێک دەبێت لە کابینە ھەرە سەرکەوتووەکان بۆ ئەم قۆناغەی تێیدا دروست دەبێت، چونکە لە کاتێکی جیاوازە و لە قۆناغێک دیکەدایە“. جەختیشی کردەوە: ”کاک مەسرور دەتوانێت سەرکەوتوو بێت، چونکە ئەزموونێکی باشی ھەیە و مومارەسەی ھەیە و پێشتریش لێپرسراوێتی ھەبووە“.
باسنيوز
